『منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣』のカバーアート

منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣

منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣

無料で聴く

ポッドキャストの詳細を見る

このコンテンツについて

لەم ئەڵقەیەدا دەچینە ناو جیهانی ڕۆمانی "منداڵانی گەڕەکەکەمان"ـی نەجیب مەحفوز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات. ئەم ڕۆمانە میتافۆرییە/مانادانێکە، کە بە یەکێک لە شاکارەکانی وێژەی عەرەبی دادەنرێت، چیرۆکی گەڕەکێکی قاهیرە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن کەسێکی بەناوی جەبلاوی بەڕێوە دەبرێت. هەروەها کورتەیەک لەسەر ژیانی و هۆکارەکانی تیرۆرکردنیڕۆمانەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا دەکات. لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی وەک ئەدهەم، جەبەل، ڕیفاعە و قاسم، مەحفوز پرسیارە قووڵەکانی بوون، دادپەروەری و باوەڕ دەخاتە ڕوو. هەمان کات تەوژمی نوێی ئەو کاتەی میسر بۆ دەوڵەتی نوێ لەسەر بنەمای حوکمی خەڵک.لەم ئەڵقەیەدا باس لە لایەنە هونەری و فەلسەفییەکانی ڕۆمانەکە دەکەین. دەچینە ناو ئەو دونیا سەیرەی، کە مەحفوز خوڵقاندوویەتی، و لێکدانەوە بۆ ئەو هۆکارانە دەکەین، کە بوونە هۆی قەدەغەکردنی ڕۆمانەکە و هەڕەشەی کوشتن لەسەر نووسەرەکەی.تەوەرەکانی ئەم ئەڵقەیە:* شیکردنەوەی کورتی چیرۆکەکە بەبێ ئاشکراکردنی ناوەڕۆک* لێکدانەوەی واتا ڕەمزییەکانی ڕۆمانەکە* کاریگەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاینی ئەم بەرهەمە

بەستەری یوتوب: https://youtu.be/rH9Nx-5uAYE//کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە


منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣に寄せられたリスナーの声

カスタマーレビュー:以下のタブを選択することで、他のサイトのレビューをご覧になれます。