『ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧』のカバーアート

ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

無料で聴く

ポッドキャストの詳細を見る

ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

  • 21دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن.
  • 22پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە بەتوانا لەگەڵ بەرخەکە پەرستگای ئەون.
  • 23شارەکەش پێویستی بە خۆر و مانگ نییە بەسەریدا بدرەوشێنەوە، چونکە شکۆی خودا ڕووناکی کردووەتەوە و بەرخەکە چرایەتی.
  • 24نەتەوەکان بە ڕووناکییەکەی دەڕۆن و پاشاکانی زەوی شکۆی خۆیانی بۆ دەهێنن.
  • 25دەرگاکانی بە ڕۆژ هەرگیز داناخرێن، چونکە لەوێ شەو دانایەت.
  • 26شکۆ و ڕێزی نەتەوەکانیشی بۆ دەهێنن.
  • 27هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵکو تەنها ئەوانەی کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نووسراوە.

adbl_web_anon_alc_button_suppression_t1
まだレビューはありません