『ئاشكراكردن ٧: ٥ - ١٤』のカバーアート

ئاشكراكردن ٧: ٥ - ١٤

ئاشكراكردن ٧: ٥ - ١٤

無料で聴く

ポッドキャストの詳細を見る

ئاشكراكردن ٧: ٥ - ١٤

  • 5لە هۆزی یەهودا دوازدە هەزار مۆرکراو،
  • لە هۆزی ڕەئوبێن دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی گاد دوازدە هەزار،
  • 6لە هۆزی ئاشێر دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی نەفتالی دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی مەنەشە دوازدە هەزار،
  • 7لە هۆزی شیمۆن دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی لێڤی دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی یەساخار دوازدە هەزار،
  • 8لە هۆزی زەبولون دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی یوسف دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی بنیامین دوازدە هەزار مۆرکراو.
  • 9پاش ئەمە سەیرم کرد ئاپۆرەیەک لە خەڵکم بینی لە هەموو نەتەوە و هۆز و گەل و زمانێک کە لە ژمارە نەدەهات، لەبەردەم تەختەکە و بەرخەکە ڕاوەستابوون، جلی سپییان لەبەردا بوو و لقە دار خورمایان بەدەستەوە گرتبوو،
  • 10بە دەنگێکی بەرز هاواریان دەکرد و دەیانگوت:
  • «ڕزگاری هی خودامانە،
  • کە لەسەر تەختەکە دانیشتووە و
  • هی بەرخەکەیە.»
  • 11هەموو فریشتەکان لە دەوری تەختەکە ڕاوەستابوون، پیرەکان و چوار بوونەوەرەکە، لەبەردەم تەختەکە بە ڕوودا کەوتن و کڕنۆشیان بۆ خودا برد،
  • 12دەیانگوت:
  • «ئامین!
  • ستایش و شکۆ و دانایی و
  • سوپاس و ڕێز و هێز و توانا
  • بۆ خودامانە، هەتاهەتایە!
  • ئامین!»
  • 13دوایی یەکێک لە پیرەکان لێی پرسیم: «ئەم سپی پۆشانە کێن و لەکوێوە هاتوون؟»
  • 14منیش پێم گوت: «گەورەم، تۆ دەزانیت.»
  • پێی گوتم: «ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە.

adbl_web_anon_alc_button_suppression_t1
まだレビューはありません