『ئاشكراكردن ٥: ٧ - ٦: ١』のカバーアート

ئاشكراكردن ٥: ٧ - ٦: ١

ئاشكراكردن ٥: ٧ - ٦: ١

無料で聴く

ポッドキャストの詳細を見る

ئاشكراكردن ٥: ٧ - ٦: ١

  • 7هات و تۆمارەکەی لە دەستی ڕاستی دانیشتووی سەر تەختەکە وەرگرت.
  • 8کاتێک تۆمارەکەی وەرگرت، چوار بوونەوەرەکە و بیست و چوار پیرەکە کەوتنە بەردەم بەرخەکە، هەریەکەیان قیسارە و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئەوەش نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودایە،
  • 9سروودێکی نوێشیان دەگوت:
  • «تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و
  • مۆرەکانی بکەیتەوە،
  • چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە،
  • لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک.
  • 10ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و
  • فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.»
  • 11ئینجا تەماشام کرد و گوێم لە دەنگی فریشتەیەکی زۆر بوو لە دەوری تەختەکە و بوونەوەرەکان و پیرەکان، ژمارەیان هەزاران هەزار و دەیان هەزار دە هەزار دەبوو،
  • 12بە دەنگێکی بەرز دەیانگوت:
  • «بەرخە سەربڕدراوەکە شایستەی وەرگرتنی
  • توانا و دەوڵەمەندی و دانایی و هێز و
  • ڕێز و شکۆ و ستایشە!»
  • 13هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت:
  • «با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا،
  • بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و
  • بەرخەکە بێت، هەتاهەتایە!»
  • 14چوار بوونەوەرەکەش دەیانگوت: «ئامین»، پیرەکانیش کەوتن و کڕنۆشیان برد.

ئاشكراكردن ٦

  • 1سەیرم کرد کە بەرخەکە یەکێک لە حەوت مۆرەکەی کردەوە. ئینجا گوێم لێبوو یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە بە دەنگێکی وەک هەورەگرمە گوتی: «وەرە!»


adbl_web_anon_alc_button_suppression_t1
まだレビューはありません